گەرمیان.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ئاشکرایکرد کە لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین سێ کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوەوە، “ لەسەر ڕێگای ( کەلار – خانەقین ) نزیک گوند تۆپ عەسکەر بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری ( تۆیۆتا لانکرۆزەر و دوو مانی بارهەڵگر ) سێ کەس گیانی لەدەست دا و دوو کەسی تریش برینداربوون”.

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕودانی ڕوداوەکە دەستی پێکردوە ، دووبریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار”.

هەر ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر بۆ کەرکوک لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕواندز: تەرمی مامۆستایەک لە نزیک ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

زانایەکی ئەتۆمی ئێران کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share