بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو خۆشگوزەرانیی خەڵک و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مایک گارسیا، ئەندامی لیژنەکانی هەواڵگری و بەرگری (لیژنەی پرۆگرامی راهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە) لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکای لە هاوکاری و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بە پێزانینەوە لە هەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانین لەپێناو سەقامگیریی ناوچەکەدا.

وتیشی، “داڕشتنەوەی ستراتیژێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە”.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی وردیان لەبارەوەکرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان کرایەوە و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبەر لێڵبوونی سەرچاوەکان، دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە…
Total
0
Share