لە 2021، 54 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون
ساڵی ڕابردوو 48 هاوڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارەدراون

بەپێی ئامارێکی کۆڵبەر نیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 54 کاسبکار و کۆڵبەری کورد ‏لە چەند ڕووداوێکی جیاجیادا و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.‏

بەپێی ئامارەکە، لەو ژمارە قوربانییە، 26 هاوڵاتییان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ‏ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.‏

هاوکات بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی “هەنگاو” لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 48 هاوڵاتیی کورد لەسێدارە دراون و زیاتر لە 500 کەسی دیکەش دەستگیرکراون و 103 کەسیان سزای لەسێدارەدان و بەندکردن و لێدانی قامچیان بەسەردا سەپاوە”.

لەگەڵ ئەوەشدا 30 هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و برینداربوون و 18 بەندکراویش لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵات گیانیان لەدەستداوە.

لە کۆی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی کوژراون، هەشت کەسیان بە سەرما و گیرخواردن لە ‏بەرزاییەکاندا گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیان بەهۆی خنکان لەناو ڕووبارەکاندا و پێنج ‏کەسیان لە ئەنجامی پێکدادانی هاتوچۆ و یەکێکی دیکەش لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزە ‏ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.‏

جگە لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران، چوار کاسبکاری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ‏تورکیاوە کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش دەستگیرکراون.‏

هاوکات لە ئەنجامی مەترسیی ڕێگاکانی کۆڵبەری و هاتوچۆی کاسبکاران و هەروەها ‏تەقەی هێزە ئەمنییەکان، 221 کەس بریندار بوون، کە بەشێک لە بریندارەکان یەکێک لە ‏ئەندامانی جەستەیان لەدەستداوە.‏

بابەتی پێشتر

شەوی سەری ساڵ تەقە و كوشتن و برینداربوونی لە هەولێر نەبڕی

بابەتی دواتر

سێ كورە دادەخات<br> ئەڵمانیا پشت لە وزەی ئەتۆم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share