کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سوک لە هەندێک ناوچە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە تۆز و خۆڵێکی سوک دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: ئەو جەماوەرەی ئەمڕۆ سەلماندیان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ كەركوكییەكان بووە”

سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، “ئەو جەماوەرەی ئەمڕۆ سەلماندیان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ كەركوكییەكان بووە…
Total
0
Share