شۆفێران بە جۆرێکی دیکەی کامێراش چاودێری دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هاولێر سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە شەقامەکانیان بە کامێرای چاودێریی گەڕۆک کۆنترۆڵ کردووە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات تۆماردەکرێت و سزادەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر کە گرتەیەکی تۆمارکراوی کامێرا گەڕۆکەکانی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، سەرجەم شەقامە خێراکانی ناو شاری هەولێر سەرەڕای کامێرا جێگیرەکان بە کامێرای گەڕۆکیش چاودێری دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات تۆکاردەکرێت و سزای بۆ دەگەڕێتەوە.

هەروەها سەرپێچییەکانی شەقامە خێراکانی بڵاوکردووەتەوە کە بریتیین لە:

1/ڕەماش لێدان و تەنگاوکردنی شوفێرانی تر بۆ کردنەوەی رێگا.

2/وەستان و چاوەڕێکردن لەسەر شەقامی خێرا.

3/هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین یان کاڵا.

4/کڕین و فرۆشتن وکاری دەستگێڕی.

5/ڕۆیشتنی بارهەڵگر لەلاینی چەپ و لاینەکانی ناوەندی ڕێگا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، تەنها رێگاپێدراوی بۆ لاینی لای ڕاستە بەخێراییەک کە ئەوپەڕی 80کم بێت لەکاتژمێرێک.

6/ لێخوڕین و ڕۆیشتنی هەر سواڕۆیەک کەخێرایی لە 60کم لە کاتژمێرێک کەمتر بێت.

7/زیکزاک و پەنتەڕناش و پێشبڕکێ.

8/ڕۆیشتنی ئامێرەکانی بیناسازی و کشتوکاڵی (دۆزەر شۆڤڵ ،گرێدەر،تراکتۆر ،دەڕاسە،عادیلە(باگوردان) بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، تەنها دەبێت بەفلات بگوازرێنەوە.

9/گەڕانەوە بە بەگ تەنانەت بۆ چەند مەترێکیش قەدەغەیە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

بابەتی دواتر

لە شارەزوور سێ تۆمەتبار بە چوار کیلۆگرام تی ئێن تی و چەکی دیکەی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەنتەری شارەكان دەگرێتەوە و لەسەر…
Total
0
Share