سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان کۆچی دواییکرد

سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان کەریم ئەحمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێرکۆچی دواییکرد.

کەریم ئەحمەد بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، لە کاتژمێری 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەخاکدەسپێردرێت.

کەریم ئەحمەد پێشتر ماوەی دوو ساڵ سکرتێری حزبی شیوعی بووە.

لە ساڵی 1922 لە گوندی باقرتەی سەربە قەزای کۆیە لەدایکبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share