جومانە غەلای: 800 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن تۆمارکران

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 800 تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکران.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیی کۆمسیۆن، وەرگرتنی تانەکان کۆتاییهات و تاوەکو ئەمڕۆ، 800 تانە تۆمارکران.

کۆمسیۆن لە 17ـی تشرینی دووەمی 2025، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت راگەیاند و لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، لایەنەکان بۆیان هەبوو تانە لەو ئەنجامانە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم رێنمایی کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک…
Total
0
Share