زەنگێکی دیکە بۆ تەندروستیی جیهان.. ئەمیبای مێشکخۆر لە چەند شوێنێک بڵاوبووەتەوە

ئەمیبا بە مەترسیدارترین جۆری مشەخۆر (پاراسایت) دادەنرێت بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ، ئەو مشەخۆرە بە “مێشکخۆر” ناودەبرێت لەبەرئەوەی لەڕێگەی ئاوەوە دەچێتە لوتەوە و لەوێوە بۆ مێشک و ناوەندی کۆئەندامی دەمار.

ئەمیبا کە دەگاتە مێشک وەک مشەخۆرێک لەسەر خانەکانی مێشک دەژی و کەسی هەڵگر تووشی هەوکردنی ئەمیبیی سەرەتایی لە مێشکدا دەبێت.

نیشانەکانی کەسی هەڵگری مشەخۆری ئەمیبا و تووشبوو بە هەوکردنی ئەمیبی، سەرئێشەی توند، تا، ڕشانەوە.

لە قۆناغی دووەمدا نیشانەکانی دەگۆڕێن بۆ ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان و مل، هەروەها تێکچوونی بینین بە ڕادەیەکی زۆر، لەگەڵ ئەگەری چوونە دۆخی بێئاگایی “کۆما”.

لەم دواییانەدا ئەمیبای مێشکخۆر لە هەشت شاری ویلایەتی تەکساس و باشووری خۆرئاوای هیوستن و باکووری فلۆریدا بڵاوبووەتەوە.

تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە، مشەخۆرەکە لە تۆڕی ئاوی گشتیی تەکساسدا بوونی هەیە و ئامۆژگاریی خەڵک کراوە ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە بەکارنەهێنن.

یۆشا ماکنتایر یەکێکە لەو کەسانەی بەوهۆیەوە گیانیلەدەستداوە و تەمەنی ئەو منداڵە تەنها شەش ساڵ بووە، دوای ڕووداوەکە ئەمیبا لە ئاوی ماڵەکەیاندا هەبووە.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

حاجی مەسیفی وەڵامی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەرتی تەندروستیی ئەفغانستان لە قەیراندایە.. پزیشكی بێمووچە و نەخۆشخانەی بێدەرمان

دوای مانگێك لە كۆنترۆڵكردنی ئەفغاستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، كەرتی تەندروستی لەو وڵاتە بەرەو هەرەسهێنان دەچێت، نەخۆشخانەكانیش بێدەرمان و…
Total
0
Share