پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزادرا.
كه‌مال بولبول، ئەندامی په‌رله‌مانی تورکیا لە بازنه‌ی ئەنتاڵیا سەر بە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له “ڕێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار” وەك ئەوەی لە بڕیارەكەی دادگادا هاتووە سزاكەی بەسەردا درا.
دانیشتنه‌كه‌ی دادگا به‌بێ ئاماده‌بوونی ئەو پەرلەمانتارە و به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی له هۆبه‌ی چواری دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنە‌كه‌دا دادبینی داواكاری كۆماریی خرایه‌ڕوو له‌باره‌ی سزادانی کەمال بولبول. پارێزه‌ره‌كه‌شی دادبینییه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و داوایكرد دادگا بڕیاری بێتاوانی بۆ بریكاره‌كه‌ی ده‌ربكات.
به‌ڵام ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری سزادانەكەی دەركرد و دەقی بڕیاره‌كه‌ش بۆ سكرتاریه‌تی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاروباری سزاكان له وه‌زاره‌تی داد ڕه‌وانه‌بكرێت.