ڕیاڵ و بارسا و یوڤێ کەیسەکەیان بردە بەردەم دادگا

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و یوڤانتۆس، دۆسیەی خولی سوپەری ئەوروپی-یان گەیاندە دادگای دادی ئەوروپا.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی میرەر، یانە دامەزرێنەرەکانی خولی سوپەری ئەوروپی (سوپەر لیگ)، دۆسیەی سازکردنی خولەکەیان دانەخستووە، بەڵکو ڕووخسەتی دادگای باڵای مەدرید-یان بەدەستهێناوە و دۆسیەکەیان گەیاندووەتە بەردەم دادگای دادی ئەوروپا.

دادگای ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ وەڵامی سێ یانە زەبەلاحەکەی داوەتەوە و بڕیار دراوە لە تەممووزی 2022 پێداچوونەوەی پێدا بکرێت، پاشان بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بڕیاری کۆتایی دادگا جەنگێکی وەرزشیی گەورە هەڵدەگیرسێنێت، لە ئەگەری پشتگیریکردنی ڕیاڵ و بارسا و یوڤێ، خولەکە لە دەرەوەی چێوەی پاڵەوانێتییەکانی یوێفا ساز دەکرێت و وەرزشەکانی دیکەش بە هەمان ئاراستە شۆڕش بەسەر فیدراسیۆنەکانیاندا دەکەن.

لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکەشدا، سێ یانە گەورەکە سزا دەدرێن بە دوورخستنەوە لە چامپیۆنز لیگ، هەروەها سزادانی دارایی کەمەرشکێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share