بایرن بۆندێکی نوێ واژوودەکات

یانەی بایرن میونشن سەبارەت بە گواستنەوەی مارسێل سپیتزەر لەگەڵ یانەی لایپزیک بەڕێککەوتن گەیشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، بایرن ڕەزامەندی نیشانداوە بڕی 16 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی سپیتزەر-ی تەمەن 27 ساڵ پێشکەشی یانە خۆرهەڵاتییەکەی ئەڵمانیا بکات.

بۆندی یاریزانەکەی نەمسا لەگەڵ لایپزیک تاوەکو 2022 بەردەوامی دەبێت، لەسەر نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە و هاوینی 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ساپیتزەر لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریدەکات، لە 2015وە بۆندی لەگەڵ لایپزیک واژووکردووە و 229 یاری ئەنجامداوە، تۆمارکەری 52 گۆڵ و 42 ئەسیست بووە، لەهەمان کاتدا دەتوانێت وەک باڵەکانی ناوەند و هێرشبەر یاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه‌ و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه‌ ڕیکۆرده‌ مێژووییه‌که‌ی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share