پاڵەوانێتی فۆرمولا 1 لە کەنداوی عەرەبی یەکلاییدەبێتەوە

سەرەتای مانگی داهاتوو چالاکییەکانی خەڵاتی گەورەی سعودیە دەستپێدەکات و هەر لەو مانگەدا پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا 1 دەردەکەوێت.

پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1 تاوەکو ئێستا 20 قۆناغی تێپەڕاندووە، تەنها پێشبڕکێکانی سعودیە و ئیمارات ماون ئەنجامبدرێن.

ڕێکەوتی سێ تاوەکو پێنجی کانونی یەکەمی 2021 خەڵاتی گەورەی سعودیە لە گۆڕەپانی “ئینتەرناشناڵ ستریت سایرک” ئەنجامدەدرێت، پاشان لە نێوان 10 بۆ 12ی هەمان مانگ خەڵاتی گەورەی ئیمارات لە گۆڕەپانی “یاس مارینا” ئەنجامدەدرێت.

لەئێستادا ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری هۆڵەندی-ی تیمی ڕێدبول لە پلەی یەکەمی شۆفێراندایە، لە بەرامبەردا تیمی مێرسیدس لە پلەی یەکەمی تیمە بەشدارەکانی فۆرمولا 1 دایە.

ڤێرشتاپن توانیویەتی 351 خاڵ کۆبکاتەوە، هەشت خاڵ لەپێش لویس هامیڵتنی شۆفێری تیمی مێرسیدسەوەیە، لە بەرامبەردا تیمی مێرسیدس خاوەنی 546 خاڵە و تەنها چوار خاڵ لە تیمی ڕێدبول جیایان دەکاتەوە.

بردنەوە لە هەردوو گەڕی سعودیە و ئیمارات 50 خاڵ بۆ شۆفێڕ مسۆگەردەکات، کە ئەوەش دەکرێت ناسناوەکە بە ئاراستەی یەکێک لە شۆفێران، هامیڵتن، یان ڤێرشتاپن یەکلاییبێتەوە.

بابەتی پێشتر

جەیمس لە کەمتر لە هەفتەیەکدا سزای دووەمی بەسەردا سەپێنرا

بابەتی دواتر

 (10) یاریزانی گەورە لە میرکاتۆی 2022 نرخیان دەبێتە بێبەرامبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share