جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا داوای كشانەوەی بەپەلەی ئیدارەكەی جۆ بایدن، لە گفتوگۆكانی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی دەكات.
مایك پێنس، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “داوا لە ئیدارەی بایدن دەكەین بە زووترین كات لە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكشێتەوە سەرجەم ئەو پێشكەوتنانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا بەدەستیهێناوە بایدن و ئیدارەكەی خەریكە لەناوی دەبەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی ئەوە هاتووە ئیدارەی ئەمریكا دوا بڕیار لەبارەی گفتوگۆكانی سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بدات.