ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران وەڵامی پرسیارەکانمان ناداتەوە و ئەوەش ترسناکە

سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئاشکرایکرد، ئێران وەڵامی ئەو پرسیارانە ناداتەوە، کە لە گفتوگۆکاندا لەلایەن وڵاتانەوە داواکراوە، وردەکاریی پێویست لەبارەی بوونی ماددە ئەتۆمییەکان لە سێ وێستگەی وڵاتەکەیدا ناخاتەڕوو، لەگەڵ ئەوەی چەند مانگێک بەسەر ئەو داواکارییەدا تێپەڕیوە.

ڕافایێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە وتارێکیدا لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی باڵای ئاژانسەكە، كە تایبەت بووە بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند، “ئەگەر ئێران زانیاری و وردەکاریی تەواو و دروست نەداتەوە سەبارەت بەو پرسیارانەی ئاراستەی کراوە لەبارەی بوونی ماددەی ئەتۆمی لە سێ وێستگەی وڵاتەکەیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەست بە نیگەرانیی قوڵ دەکات”.

ئاژانسەکە نیگەرانیی خۆی لەبارەی بوونی بەشی زۆر بچووكی ماددەی ئەتۆمی لە سێ وێستگەی ئێران دەربڕیوە، کە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە ئاشکرانەکراوە و شوێن و سەرچاوەكانیان نادیارە.

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەرۆشیی وڵاتانی لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران نەشاردەوە، دووبارە دیکە داوای لە ئێران كرد زانیاریی دروست لەبارەی ئەو ماددە ئەتۆمییانەوە بخاتەڕوو و لەوە زیاتر دواینەخات.

باسی لەوەشکرد، پێویستە لەسەر ئێران زانیاری و بەڵگەی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پێشکەشبکات، جەختیکردەوە ئەگەر ئێران ئەو زانیاری و وەڵامانە نەخاتەڕوو، کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر توانای ئاژانسەکە بۆ دڵنیاییدان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

 

بابەتی پێشتر

بەشێکی زۆری ئێرانییەکان پێیان وایە پۆستی سەرۆککۆمار کارتۆنییە

بابەتی دواتر

منداڵی خێزانە کوردەکە دوای 8 مانگ لە خنکانی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share