ژاپۆن.. بەهۆی بوومەلەرزەکەی مانگی پێشوو زیاتر لە 50 هەزار ماڵ رووخاون

بەرپرسی پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن رایگەیاند، ئەو بوومەلەرزەیەی لە 1ی کانوونی دووەمی 2024 ناوچەی نۆتۆی گرتەوە، بووە هۆی رووخانی 50 هەزار ماڵ و لابردنی ئەو پاشماوانەش دوو ساڵی پێدەچێت.

هیرۆشی هاسێ، بەرپرسی پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، “رزگاربوون لە کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە کێشەیەکی زۆر جدییە، پێویستمان بە پلانێکە کە چۆن و لە چ قۆناغێکدا پاشماوەی باڵەخانە و خانووە رووخاوەکان لابدەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بوومەلەرزەکە نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار تۆن پاشماوەی بەجێهێشتووە کە ژمارەیەکی سەرەتاییە و هاوتای قەبارەی پاشماوەی هەموو پارێزگای ئیشیکاوایە لە ماوەی نزیکەی حەوت ساڵدا”.

روونیشیکردەوە، “شاری سوژۆ یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و بەشێوەیەک پاشماوەی باڵەخانە و خانووە رووخاوەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هاوتایە لەگەڵ پاشماوەی ئەو شارە لە ماوەی 132 ساڵدا”.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ئیشیکاوا، لابردنی تەواوەتی ئەو پاشماوانە دوو ساڵ دەخایەنێت و تا مانگی ئازاری 2026 تەواو نابێت.

لە 1ی کانوونی دووەمی 2024 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی نزیکەی 7.4 پلەی رێختەر لە ناوچەی نیمچە دورگەی نۆتۆ لە پارێزگای ئیشیکاوا لە ناوەڕاستی ژاپۆن روویدا.

لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا 240 کەس گیانیان لەدەستدا و تا ئێستاش 11 کەس بێسەروشوێنن و هەزار و 309 کەسیش لە پەناگەدا دەژین، هەروەها زیاتر لە 38 هەزار خێزان هێشتا بێ ئاون و هەزار و 800 ماڵیش بێ کارەبان.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ لە ساڵی پار زیاترە

بابەتی دواتر

لە ئەنجامی هێرشێک لە ئیستانبول دوو کەس کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێنری کیسنجەر کۆچی دواییکرد

هێنری کیسنجەر گەورە دیپلۆماتکار و وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. دامەزراوەی راوێژکاریی هێنری…
زیاتر ببینە

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
Total
0
Share