نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە دروستبوونی شەڕی تایفی سەرتاسەری لە سودان

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لەوەی کە سودان لە لێواری سەرهەڵدانی شەڕێکی تایفیی گشتگیردایە، ئەوەش هەموو ناوچەکە دەخاتە دۆخی ناسەقامگیرییەوە.

ئەم هۆشدارییەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای بۆردومانی ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە سودان و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سڤیل دێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی ئەو بۆردومانە دەکات کە ناوچەی نیشتەجێبوونی سڤیلی کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی تەندروستیی سودان رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەڕی تایفی گشتگیر لە سودان دا وتیشی، ئەو دۆخەی سودان دەبێتەهۆی ناسەقامگیری لە سەرجەم ناوچەکە.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هێز و مێژووە

بابەتی دواتر

گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە دهۆك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆلبرایت كۆچی دواییكرد

مادلین ئۆلبرایت وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دواییكرد دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، وەك…
Total
0
Share