دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەكان لەسەر كێشەكانی هەڵبژاردن كۆدەبنەوە

دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان ئەمڕۆ جارێکی تر لە سەرۆکایەتیی ھەرێم کۆدەبنەوە و گفتوگۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی دیكە لە سەرۆكایەتیی هەرێم دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەكان كۆدەبنەوە و تاوتوێی وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن، پرسی کۆمسیۆن و تۆماری دەنگدەران دەکرێت.

باسی لەوەشكرد، پێشتریش دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەكان چەند كۆبوونەوەیەكیان لەوبارەوە كردووە، كەمەبەست لێی نزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکانە تا لەبارەی ئەو ناكۆكیانەی لە ئەنجامدانی پرۆسەكە هەیە ڕێكبكەون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک پێکەوە هەناردەدەکرێن

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند و دەڵێت، لەپێناو دابینکردنی مووچە، لە سبەینێوە…
Total
0
Share