لە هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک بە کوژراوی دۆزرانەوە

بەپێی زانیارییەکان، سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە گواستییەوە، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە دوای کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە؛ کە چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی سورچییانی شاری هەولێر.

وتیشی، ئەو کەسانە هەستاون بە خنکاندنی دوو کەس کە هاوسەری یەکدین و مامۆستان، دواتر کوڕی ماڵەکەشیان بە چەقۆ کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا تەرمی هەرسێ ئەندامی خێزانەکە کە کوردن، رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
Total
0
Share