لەسەر پرسی مووچە وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران و پرسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان، وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 12 ڕاپۆرت ئامادەكراون.

سەركۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ئامادەكاری بۆ 12 ڕاپۆرت كراوە، تا لە دانیشتنێكی تایبەت پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری دارای و ئابوری و لایەنی پەیوەندی دار لە حكومەت بۆ ئەنجامبدرێت،

ئاشكرایكرد، ئەو قەرزانەی حكومەت كە لەلای مووچەخۆرانە بەشێوەی “مقاصە” واتە لە مووچە پاشەكەوتكراو و لێبڕاوەكان لەگەڵ قەرزەكانی حكومەت بەرامبەر یەك پاكتاوبكرێن و پرسی دواكەوتنی مووچە و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان، داهاتی خاڵە سنوورییەكان، دۆخی دارایی لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە پەیوەست بە دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەماندا بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی دەدرێت .

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون ڕادەگیرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دانووستانەکانی ئەمجارە وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share