بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى: دوو خوێندکار و دوو مامۆستا دۆخیان خراپە

دواى وەرگەڕانى پاسێکى خوێندکاران بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى سلێمانى دەڵێت، دوو خوێندکار و دوو مامۆستا دۆخیان خراپە و پێویستیان بە نەشتەرگەرى و چاودێریی ورد هەیە.

مامۆستا نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى سلێمانى لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە بەردەم نەخۆشخانەى شار رایگەیاند، بەهۆى رووداوى وەرگەڕانى پاسێک لە گەشتى خوێندنگایەکدا 14 خوێندکار و چوار مامۆستا و فەرمانبەر و سێ منداڵى مامۆستا و فەرمانبەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

وتیشى، بەشێکیان چارەسەرکراون، یان پێویستیان بە چارەسەر نەبووە و گەڕاونەتەوە ماڵى خۆیان.

نەژاد عەبدوڵا باسى لەوەشکرد، دوو لە مامۆستاکان و دووان لە خوێندکارەکان دۆخى تەندروستییان دژوارە و، پێویستیان بە نەشتەرگەری و چاودێریی چڕ هەیە.

کاتژمێر 4ى پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ پاسێک لە گەشتێکى بەهارەى خوێندکارانى خوێندنگەى برایەتیی بنەڕەتى لەکاتى گەڕانەوەدا لە سەیرانگاى کونەماسى وەرگەڕا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هیتەرەوە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک هیتەرەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،”دواى ئەوەی چەند جارێک…
Total
0
Share