ساڵح موسلیم بووەوە بە هاوسەرۆكی پەیەدە

پەیەدە كۆنگرەی نۆیەمی خۆی بەست و ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵڵا وەكو هاوسەرۆكانی حزبەكە هەڵبژێردران.

به‌پێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە نۆهەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتیی دیموکرات – پەیەدە بەسترا و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بە هاوسەرۆکانی نوێی حزبەکە هەڵبژێردران.

كۆنگره‌كەی پەیەدە لە حەسەکە بە بەشداریی 700 نوێنەر بەسترا و جگە لە هاوسەرۆكان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی حزبەکەش هەڵبژێردران.

هاوكات ساڵح موسلیم ئەمە دووەمجارە كە پۆستی هاوسەرۆكی پەیەدە وەربگرێت.

هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی نوێی پەیەدە لە كاتێكدایە، كە ڕۆژئاوای كوردستان لە دۆخێكی تایبەتدا بەتایبەت دوای هەڕەشەكانی توركیا بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان.

بابەتی پێشتر

عێراق هەڵكەندنی هەشت بیری نەوتی تەواوكرد

بابەتی دواتر

ژنانی گەریلا 20 سەربازی توركیایان كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی چیای گۆیژە كۆنترۆڵكرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی چیای گۆیژە كۆنترۆڵكرا. ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share