ئاسایشی شارەزوور: سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات ڕایگەیاند کە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی دراوی 100 دۆلاریی ئەمریکییان ساختەکردووە و بری 5600 دۆلاری ساختەیان پێبووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بۆ نەهێشتنی دیاردە نەخوازراوەکان لە بەرواری 17ی شوبات دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەلایەن کەسێکەوە کە ماتۆڕسکیلەکەی فرۆشتووە و دەرکەوتووە ئەو پارەیەی پێیدراوە ساختەیە بەپێی فەرمانی دادوەر بەدواداچوونیان دەستپێکرد”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “بەپێی مادەی 281ی یاسای سزادان بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایسی سەیدسادق توانیمان تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەین کە هەستاوە بە ساختەکردنی دراوەکان و بری 5600 دۆلاری ئەمریکی ساختەی پێبووە”.

هەروەها ئاسایشی شارەزوور دەڵێت، دوای بەدواداچوون کەسێک دەستگیرکراوە کە مامەڵەی پێوەکردووە و دواتر لێکۆڵینەوەکان بەردەوامبوون تاوەکو تۆمەتباری سییەم دەستگیرکرا کە دراوەکان لای ئەو چاپکراون.

سەبارەت بە ناسنامەکانیشیان ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ناویان (ش. م. ف)، (پ، ک، ح) و (پ. ب. ع) بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتەهۆی پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک

لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر، پەیامێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی…
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سوودبەخش و بەرهەمداربوو

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی…
Total
0
Share