دوو تازەلاو لە رووباری خاپوور خنکان

بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو تازەلاو لە رووباری خاپوور خنکان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:00ـی شەوی رابردوو ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی خنکان لە رووباری خاپوور.

دەشڵێت، لە رووداوەکەدا دوو تازەلاو بە ناوەکانی (ئا.ها.س) و (هو.حا.س) کە تەمەنی هەردووکیان 16 ساڵە و خەڵکی زاخۆن، خنکان.

بەرگریی شارستانیی زاخۆ باسلەوەشدەکات، کاتژمێر 12:45ـی هەمان شەو، تەرمی هەردووکیان دەرهێندرا و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ بەئامانجگرتن و تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
Total
0
Share