نزیكەی هەزار شەهیدی ساختە ئاشكرابوون و 45 ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت

هێڤیدار ئەحمەد

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، لە رێگای یاسای چاکسازییەوە نزیکەی 45 ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزینەی حکومەت.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە نزیكەی 45 ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حكومەت.

پێشتر ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكرد، بەهۆی پرۆسەی چاكسازییەوە دەركەوتووە 984 كەس كراونەتە شەهید و شەهیدنەبوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی چاكسازی 27 هەزار و 834 كەس ناویان وەك كەمئەندام نوسراوە و مووچەیان وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی كەمئەندام بووبن، چوار هەزار و 189 كەسیش دوو مووچەیان وەرگرتووە، جگە لەوەی ‏154 کەس بەناوی بریکاری وەزیر و پارێزگار و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی ‏و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە مووچەیان پێدراوە و جێگەیان نەبوو كاری تێدابكەن.

یاسای چاكسازی لەلایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەكرا و پاش پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: بەرپرسێكی داعش لە سوریا دەستگیركرا

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپەراسێۆنێكی تایبەتیان لە سوریا ئەنجامداوە و بەرپرسێكی داعش-یان دەستگیركردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێم سەرپێچیی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان سەرپێچیكردنە لە پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكان.…
Total
0
Share