وتەبێژی یەكێتی: دەبێت هاوڵاتی لە هەڵبژاردنى بانک بۆ کردنەوەى هەژمار ئازادبێت

وتەبێژى یەکێتى رایدەگەیەنێت، دەبێت هاوڵاتى لە هەڵبژاردنى بانک بۆ کردنەوەى ئەژمارى بانکى ئازادبێت و بانکەکەش لەلایەن بانكی ناوەندییەوە باوەڕپێكراوبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نابێت بەهیچ شێوەیەكی هاوڵاتی بۆ هەڵبژاردنی بانكێكی دیاریكراو فشاری لێبكرێت، جا چی هەژماری من بێت یاخود تەوتین.

ئەوەشیخستەڕوو، “دەبێت هاوڵاتی بەتەواوەتی ئازادبێت لەوەی لە چی بانكێك هەژماری بۆ خۆی دەكاتەوە و، دەبێت ئەو بانكەی كە هاوڵاتی هەژماری لێدەكاتەوە سیولەی هەبێت و دەستكراوەبێت بۆ پێدانی خزمەتگوزاری و سوود”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد و ئاشكراشیدەكات، لە ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی…
Total
0
Share