چاڤی دەتوانێت چوار یاریزان لە جێگەی بوسکێتس تاقی بکاتەوە

سێرجیۆ بوسکێتس یانەی بەرشلۆنەی ئاگادار کردووەتەوە، لە کۆتایی وەرزی 2022/2023 گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و یانە کەتەلۆنییەکە بەجێدەهێڵێت.

لەدەستدانی یاریزانێکی گەورەی وەک بوسکێتس لە پێگەیەکی هێندە هەستیاردا، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر ناچار دەکات لەم وەرزەوە (2022/2023) یاریزانی نوێ لە پێگەکەیدا تاقی بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، چاڤی لە ڕووی تەکتیکییەوە دەتوانێت لە پێگەی بوسکێتس پشت بەم یاریزانانە ببەستێت.

نیکۆ گۆنزالێس: لە گواستنەوەی تۆپدا ناوازەیە و پێشتریش ئیدارەی یانە دووپاتیان کردووەتەوە، بۆ فرۆشتن نییە و لە پلانەکانی داهاتوودا ڕۆڵ دەگێڕێت.

فرینکی دی یۆنگ: ئەگەر بە یانەیەکی دیکە نەفرۆشرێت، ئەزموونی ئەوەی هەیە پێگەی بوسکێتس پڕ بکاتەوە.

سێرجی ڕۆبێرتۆ: گرێبەستەکەی وەرزێکی دیکە نوێ کراوەتەوە، یاریزانەکە حەزی بە یاریکردنە لە هێڵی ناوەند، دەکرێت چاڤی وەک یەدەگی بوسکێتس بەکاری بهێنێت.

فرانک کیسێ: بەرشلۆنە نزیک بووەتەوە لە کڕینی یاریزانەکە لە میلان، ئەسمەرە کۆتدیڤوارییەکە بەبێ کێشە دەتوانێت هەمان ڕۆڵی بوسکێتس بگێڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ “هاتریک” یونایتدی له‌دۆڕاندن ڕزگارکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی یونایتد کۆتاییهات. ئەمشه‌و…
Total
0
Share