مێژوو و ژمارەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرژەوەندی بەرشلۆنەیە

لە ڕووی مێژووییەوە یانەی بەرشلۆنە لە ئەتلەتیک بلباو بەهێزترە

ئەمشەو، یەکشەممە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدەدرێت، لە ڕووی مێژووییەوە یانە کەتەلۆنیەکە باشتر دەرکەوتووە.

بەرشلۆنە ئەمشەو هەوڵ بۆ نازناوی ژمارە 14ی سوپەری ئیسپانیا دەدات لە مێژوویدا، لە بەرانبەردا یانەی ئەتلەتیک بلباو تاوەکو ئێستا تەنها دووجار جامەکەی بەرزکردووەتەوە.

بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، تاوەکو ئێستا جەمسەرەکانی فاینەڵی “سوپەر کەپ” 202جار ڕوبەڕوبوونەتەوە، بەرشلۆنە 101 بردنەوەی تۆمارکردووە و بلباو لە 67 یارییدا براوەبووە، لە 34 یاریشدا یەکسانبوون.

لە کۆی 2020 یارییدا یانەی بەرشلۆنە 378 گۆڵی لەسەر یانە باسکیەکە تۆمارکردووە، لە بەرانبەردا بلباو 287 گۆڵی لەسەر یانە کەتەلۆنیەکە تۆمارکردووە.

لە مێژووی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەردوو یانە لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە شەش یارییە، بەرشلۆنە سێ بردنەوە و بلباو دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک لەنێوانیاندا تۆمارکراوە.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئازولگرانا گۆڵکاری ڕوبەروبوونەوەکانی نێوان بەرشلۆنە و بلباوە بە تۆماری 26 گۆڵ.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە شەنگال ڕویدا و هەشت كوژراوی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. کۆمپانیایەک لە سلێمانی 200 کیلۆوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share