پۆلیسی هەولێر: ژنێك لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە كوژرا كە دایكی پێنج منداڵ بووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لەلایەن هاوسەری پێشووی كوژراوە كە دایكی پێنج منداڵ بووە و ئێستاش تۆمەتبار دەستگیركراوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ هێزەكانمان لە ڕووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانەوە دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە و تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و دەستبەسەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تاوانەكەی پێئەنجامداوە.
ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە پەیوەندی بە كێشەیەكی خێزانیی كۆنیان هەبووە و ئەو ژنە لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە كوژرا كە دایكی پێنج منداڵە.
ئاماژەی بەوەشكرد بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقیی تۆمەتبار ڕاگیراوە و پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.
بابەتی پێشتر

دۆلار بە كەمتر لە نرخی بازاڕ بە حاجییان دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

دوای كشانەوەی فەرەنسا "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەفریقا باشتربووە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share