كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانىی هه‌رێمى كوردستان ‏پێشبینی كردووه‌، “به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ‏ناوچەکە، ڕۆژانى شەممە و یه‌كشه‌ممه‌ لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ ‏نیمچەهەور و پاشان بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانى كه‌م”.‏

كه‌شناسی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت باران لە هەندێك لە بەشەکانى سنوورى ‏پارێزگاى دهۆک، هه‌ولێر و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوەیەکى ‏پچڕ پچڕ ببارێت، هه‌روه‌ها له‌ لووتکەى ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش ئەگەرى بەفرێکى ‏کەمى دەبێت.‏

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كان، ڕۆژى دووشەممە کاریگەریى شەپۆلەكه‌ لەسەر ناوچەکە ‏زیاددەکات و بارانبارینى مامناوەندیش لە تەواویی هه‌رێم دەبارێت، له‌ هەندێك ناوچەش ‏باران به‌شێوه‌ى به‌لێزمە ده‌بارێت.‏

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، خێرایى با لەکاتى بارانبارین زیاددەکات و پلەکانى گەرما بە نزیکەى ‏‏3-5 پلەى سیلیزى دادەبەزێت، ڕۆژى سێشەممە کاریگەریى ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکە ‏کۆتایی دێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە…
Total
0
Share