ئاوات شێخ جەناب وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم وەڵامی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، بەشێک لە داهاتەکان دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم.

وەزیری دارایی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراقی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، 100%ـی داهاتە فیدراڵییەکان [داهاتی دامودەزگاکانی رەگەزنامە، پاسپۆرت و کارتی زانیاری] دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جگە لە داهاتی فیدراڵی، باج، گومرگ و ئەو داهاتانەی پەیوەستن بە حکومەتی عێراقەوە، سەرجەم داهاتەکانی دیکە [وەک کرێی خزمەتگوزارییەکان]، دەگەڕێنەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: پاڵپشتیی رێکارەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکەین

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگەیاند، پاڵپشتیی ڕێوشوێنه‌كانی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار ده‌كه‌ین. رەتیشیکردەوە پارێزگاری بانکی ناوەندی لە…
Total
0
Share