مانێ بەهەموو شتێك ڕازییە، تەنها دەیەوێت بڕوات

سادیۆ مانێ بە ڕاهێنەری بایرن میونشنی وتووە لە هەر شوێنێك دەتەوێت دەتوانم یاریی بكەم.

ئاژانسی سكای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشكرایكردووە، ناگیلسمان ڕاهێنەری بایرن پەیوەندی بە مانێی یاریزانی لیڤەرپوڵەوە كردووە و بەڵێنی پێداوە هەموو شتێك بكەن لە پێناو گواستنەوەی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا مانێ وتویەتی ئامانجم تەنها پەیوەندی كردنە بە یانەی بایرنە.

وتوشیەتی: لەهەر پێگەیەك بتانەوێت دەتوانم یاریی بكەم و كێشەم نییە لە گۆڕانكاری جێگەكەمدا.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، ئیدارەی بایرن میونشن دەیەوێت بۆ جێگەی لیڤاندۆڤسكی كە نزیكە لە یانەی بەرشلۆنەوە، گرێبەست لەگەڵ مانێ ئیمزابكات.

بابەتی پێشتر

مانچینی سێ هەڵبژاردە دەپاڵێوێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال

بابەتی دواتر

ئیكوادۆر بەشداری مۆندیال دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیکێ پەشیمانە

سەرچاوەکانی ئیسپانیا پێیانوایە، جێرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزبووەتەوە. پیکێی تەمەن (35 ساڵ) مانگی تشرینی…
Total
0
Share