دێمبیلی بڕیاری کۆتایی دا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە فەرەنساوە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە و عوسمان دێمبیلی دەکەن، سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “فوت میرکاتۆ”، دوای ماوەیەک لە دوودڵی و ساردبوونەوەی پەیوەندییەکان، عوسمان دێمبیلی بڕیاریداوە لە یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامبێت و ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە نەکات.

سەرباری مکوڕبوونی لێپرسراوی کارەکانی لەسەر ڕۆیشتن و ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەکی دیکە، عوسمان دێمبیلی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە دانوستاندنی کردووە و بڕیاریداوە بۆندەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێبکاتەوە، هەروەها بڕیاریشیداوە سەرجەم ئەو ئۆفەرانە ڕەتبکاتەوە کە گرانبەهان و لە یانە گەورەکانی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیاوە بەدەستی گەیشتووە.

فوت میرکاتۆ نووسیویەتی، دێمبیلی دەیەوێت لە بارسا بەردەوامبێت، بەهیچ شێووەیەک بیری لە ماڵئاواییکردن نەکردووەتەوە، لە بەرامبەردا چاڤی هێرناندێز دۆخی یاریزانەکەی بەدڵە و بەردەوام بە شانوباڵیدا هەڵدەدات، بەتایبەت دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share