بارسا لە خەونی مێسی-یەوە بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکردووە، یانە کەتەلۆنییەکە بیر لە گەڕاندنەوەی نێیماری بەڕازیلی دەکاتەوە.

خالید وەلید، پەیامنێری تۆڕی “بی ئین سپۆرتس” ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ئێستادا یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی نێیمار دانوستاندنی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێکردووە.

هەرچەندە زانیارییەکان بەهێز نین، بەڵام ئاشکرایە کە خوان لاپۆرتا و هاوکارانی لەو بارەیەوە لەگەڵ قەتەرییەکان قسەیانکردووە، دەیانەوێت لەڕێگەی گەڕاندنەوەی نێیمارەوە داهاتی ساڵانەی یانەکە بەرزبکەنەوە.

لە مانگی ئایاری ڕابردوو چاڤی هێرناندێز بەهەموو شێوەیەک ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە، کە ئاماژە بە گەڕانەوەی نێیمار دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە لە هەوڵەکانیان نەوەستاوون و بوارە داراییەکان و بەرژەوەندیی یانەکەیان پێش هەڵوێستی ڕاهێنەرەکە خستووە.

بابەتی پێشتر

بەرهەمی ناوخۆی مریشک و ماسی لە سلێمانی پێداویستیی بازاڕ پڕدەکاتەوە

بابەتی دواتر

مان یونایتد ئۆفەری دووەم پێشکەشی چێڵسی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share