بیانییەك دەستگیركرا 100 هەزار دۆلاری لە ماڵێكدا دزیوە

هێزەكانی پۆلیسی بەغداد ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ سێشەممە چەند تۆمەتبارێك دەستگیركراون، لەنێویاندا تۆمەتبارێك هەیە كە كەسێكی بیانییە و 100 هەزار دۆلاری لە ماڵێكی ناوچەی دۆرەی باشووری بەغداد دزیوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی بەغداد، تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنی دانی بە دزیكردنەكەدا ناوە و دەست بەسەر پارەكاندا گیراوە، وتەكانی وەرگیراون و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزاكان دەستبەسەركراوە.

وەك ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، هەر ئەمڕۆ سێشەممە چەندین تۆمەتباری تر بە تۆمەتی دزی و ساختەكاری لە بەغداد دەستگیركراون.

لە ماوەی ڕابردوودا پیاوێكی پاكستانی لە نەجەف دەستگیركرا كە 100 هەزار دۆلاری لە بازرگانێكی شارەكە دزیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share