سودانی داواکارییەک ئاراستەی سەرۆکی ئیمارات دەکات

محەمەد شیاع سودانی داوا لە محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات دەکات، هەوڵەکانی بەکاربهێنێت بۆ سەقامگیربوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سوریا و فەلەستین و لوبنان بە تایبەتی.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، تاوتوێی کۆمەڵێک پرسیی تایبەت بە سیاسەت و ئابووری و پەیوەندی هەردوو وڵات کرد.

هاوکات، لەبەشێکی گفتووگۆکەدا سودانی داوا لە بن زاید دەکات، کە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بەکاربهێنێت و فشار لە وڵاتە عەرەبییەکان بکات هەڵوێستیی گرنگییان لەم قۆناغەدا هەبێت، بەتایبەت بۆ جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین و گرژییەکانی سوریا و لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسا دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەكانی چۆن یەكلاكردوەتەوە؟

ڕێوشوێنەكانی چۆنیەتی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگرەكانی بە یاسا ڕێكخراوە. ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share