قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و سعودییە گەیشتە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سعودییە گەیشتە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار و باڵیۆزی عێراقیش دەڵێت، “گەشتەکانی نێوانیان زیاد دەکرێت”.

سەفیا سوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە سعودییە رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و سعودییە گەیشتووەتە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

دەشڵێت، “هۆکاری ئەو قەبارە بازرگانییە فراوانە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە هەردوو وڵات خاوەنی پەیوەندییەکی مێژوویی هاوبەشن و چەندین رێکەوتنی ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان پێکەوە هەیە و بەجۆرێک کە 34 کۆمپانیای سعودیی لە عێراق و 46 کۆمپانیای عێراقیش لە سعودییە مۆڵەتییان هەیە و کاردەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەئامانجی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، لەمانگی داهاتووەوە، لە فڕۆکەخانەی بەغداد ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سعودییە بە گشتیی و بۆ ریازی پایتەختی ولاتەکە بەتایبەتی زیاد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share