كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان كۆتاییهات و لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتن

كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە میوانداریی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان بە میوانداریی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی حكومەت بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەڕێوەچووە كە تێیدا جەختكراوەتەوە پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگی نیشتمانییەوە كێشەكانی وڵات چارەسەربكرێن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستە بەپێی دەستوور ئەنجامبدرێت و داوا لە ڕەوتی سەدر بكرێت بەشداربێت لە دیالۆگی نیشتمانیدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان ئاڵۆزییەكانی شەقام و ڕاگەیاندن دژی یەكتر ڕابگرن و هەموو لایەك كار بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە بكەن.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیراندا هاتووە، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆی نیشتمانی لەپێناو دۆزینەوەی نەخشەڕێگەیەكی یاسایی و دەستووری بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بەرۆكی وڵاتیان گرتووە ڕێككەوتن و گفتوگۆی نیشتمانی نێوان لایەنەكانیش بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

ئالکاراز و مێدڤیدێڤ (2)ی سێنسیناتی-یان بڕی

بابەتی دواتر

ناتۆ داوادەكات پشكنینی بەپەلە بۆ وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share