هۆرمۆنی دڵخۆشی یەكێکە لە هۆرمۆنە کیمیاییەکان، کە هۆکارێکە بۆئەوەی مرۆڤ هەست بە دڵخۆشی بکات، کاتێک دەردانی ئەو هۆرمۆنە زیاتر دەبێت هەستی متمانەبەخۆبوون و دڵخۆشی زیاتر دەبێت، بۆیە بە یەکێک لە گرنگترین ئەو هۆرمۆنانە دادەنرێت کە جەستەی مرۆڤ دەریدەدات.
ڕێگاکانی زیاترکردنی دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی لە جەستەدا:
یەکەم: جۆۆرەکانی خۆراک
هەندێک جۆری خواردن هۆکارن بۆ زیاتر دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی لە جەستەدا و باشبوونی دۆخی دەروونیی کەسەکە، دیارترینیان، خواردنە پرۆتینییەکان وەک ماسی و هێلکە، چەرەساتەکان وەک، بندوق و گوێز و فستق، هەروەها میوە و سەوزەکان وەک، سپێناخ، مۆز، پرتەقاڵ، کێوی و مانگۆ.
دووەم: وەرزشکردن
پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوان وەرزشکردن و دڵخۆشی، لەبەرئەوەی دۆخی دەروونی مرۆڤ بە وەرزشکردن باشتر دەبێت، هەروەها چالاکییەکانی جەستە زیاتردەکات و وادەکات متمانەبەخۆبوون زیاتربێت.