دوو مەرج بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن رادەگەیەندرێت

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادە حسێن شازادەی جێنشینی ئوردن لە رێکەوتی یەکی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کۆشی حوسێنییە لە عەممانی پایتەخت بەڕێوەبچێت و دوو مەرجیش بۆ ئەو میوانانە دادەنرێت کە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا دەکەن.

بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان وێنەی کارتی بانگهێشتی ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادە حوسێن کوڕی شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن لەگەڵ رەجوای دەستگیرانیان بڵاوکردەوە، کە سەرەتای بانگهێشتەکە بە ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز نوسراوە.

لە بەشێکی دیکەی بانگهێشتنامەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، ئاهەنگەکە لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی یەکی حوزەیران لە کۆشکی حوسێنییە دەبێت.

لە کۆتایی بانگهێشتەکەدا داوا لە میوانەکان کراوە، کە مۆبایل لەگەڵ خۆیاندا نەبەن، جلی کلتوری یان کلاسیکی بپۆشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا: کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای رەش بەئامانج گیرا

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، لە دەریای رەش هێرشكرایە سەر كەشتییەكی بازرگانی. وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، كەشتییەكی…
Total
0
Share