هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن: تەندروستیتان لە مەترسیدایە

کۆمپانیای ئەمریکیی ئەپڵ هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکردەوە کە خۆی بەرهەمیدەهێنێت، سەبارەت بە تەندروستیی بەکارهێنەرانی و لە مەترسیی ئامێرەکە ئاگادارییان دەکاتەوە.

هۆشدارییەکە تایبەتە بەو بەکارهێنەرانەی کە ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ یان هەر ئامێرێکی پزیشکیی دیکە لە جەستەیاندا چێنراوە.

کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، ئەوکەسانە پێویستە مۆبایلەکە بە دووریی 6 ئینج کە یەکسانە بە 15.2  سانتیمەتر لە سنگیانەوە دووربخەنەوە.

ئەپڵ روونیکردەوە کە تێکەڵبوونی موگناتیسی و  بواری کارۆموگناتیسی لەگەڵ کارەکانی ئەم ئامێرانەدا بکوژ دەبێت.

تەنها لە ئەمریکا نزیکەی سێ ملیۆن کەس ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ و هاوشێوەکانیان لە جەستەیاندا چاندووە.

ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ “پەیسمەیکەر” بریتییە لە کۆمپیوتەرێکی بچووک کە لە ژێر پێستدا دەچێنرێت، بە تایبەتی لە ناوچەی سنگدا، کە چاودێریی لێدانی دڵ دەکەن و ئەگەر بەپێی پێویست کارنەکات، چالاکی دەکەن.

هۆشدارییەکەی “ئەپڵ” نوێترین ئامێرەکانی کۆمپانیاکە دەگرێتەوە، وەک “ئایفۆن 13” و  “ئایفۆن 14″، هەروەها کاتژمێرەکانی “ئەپڵ وۆچ” و کۆمپیوتەرەکانی “ماک” و تابلێتەکانی “ئایپاد” و ئەوانی تر.

توێژینەوەیەک لە مانگی ڕابردوودا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو کەسانەی کاتژمێری ئەپڵ وۆچ بەکاردەهێنن لەوانەیە تووشی کێشە ببن لە ئامێرەکانی رێکخستنی لێدانی دڵ و هاوشێوەکانی و تێکەڵی لە کارەکانیاندا روودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ. په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو…
Total
0
Share