“فەرەنسا ڕقی لە موسڵمانانە؟” لە ئەمریكا خەڵاتكرا

بەهۆی ئاشكراكردنی پێشێلكارییەكانی فەرەنسا دژی مسوڵمانان، ڕۆژنامەنووسێك لە ئەمریكا خەڵاتكرا.

كچێكی ڕۆژنامەنووس كە بەدواداچوونی بۆ دیاردەی ڕقلێبوونەوەی فەرەنسییەكان لە مسوڵمانان و ئیسلامۆفۆبیا كردووە و چەندین پێشێلكاریی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی ئاشكراكردووە، “خەڵاتەكانی تێلی”ی لە ئەمریكا بەدەستهێنا.

یوسرا عوسەیری ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی ئامادەكردبوو بە ناونیشانی “فەرەنسا ڕقی لە موسڵمانانە؟”، تیایدا بەدواداچوونی بۆ ئەو دیاردە كۆمەڵایەتییە كردبوو، ڕاپۆرتەكەی خەڵاتی ئاڵتوونیی ڕێوڕەسمی “خەڵاتەكانی تێلی”ی پێبەخشرا.

چالاكیی دابەشكردنی “خەڵاتەكانی تێلی” ساڵانە 12000 بەشداربوو وەردەگرێت و كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكان و ئەمساڵ زیاتر لە 200 پسپۆڕی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و كۆمپانیای بەرهەمهێنان، وەك لیژنەی دادوەران سەرپەرشتیی دەستنیشانكردنی براوەكانیان دەكرد.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك دوو بڕیاری بۆ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی تێسلا دەركرد

بابەتی دواتر

ناڕاستبینییەكی ترسناك وادەكات هەستبكەیت چاڵێكی ڕەش بەرەو ڕووت دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share