ئەو گەشتە ئاسمانییەی سەرجەم یاساکانی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی گۆڕی

پاش تێپەڕبوونی 74 ساڵ و لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، پاشماوەی فڕۆکەیەک دۆزرایەوە کە بە بێسەروشوێنبوو لەقەڵمدرابوو و بە هۆشییەوە دەیان چیرۆکی بۆ دروستکرابوو.

ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، تیمێکی تایبەتی زانایان توانیان لە بەدواداچوونێکیاندا پاشماوەی فڕۆکەی Pan Am Clipper Endeavor  لە تەمموزی ئەمساڵ بدۆزنەوە، کە لە 11ی نیسانی ساڵی 1952دا لە ئاسمانەوە کەوتەخوارەوە و بەهۆی ئەم ڕووداوەشەوە 52 سەرنشین گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەم فڕۆکەیە لە جۆریMiles Gemini  و لە ساڵی 1952دا بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە بزوێنەری ڕاستیدا لە بەرزییەکی زۆرەوە کەوتە خوارەوە و سەرەنجام بووە گۆی گیان لەدەستدانی 52 سەرنشین و 12 سەرنشینیش لەو ڕووداوە ڕزگاریان بوو.

هەر بەپێی ڕۆژنامەی زە گاردیان، پاشماوەی ئەو فڕۆکەیە لە هاوینی ئەمساڵدا و لە نزیک کەناراوەکانی پۆریۆ ڕیکۆ دۆزرایەوە لە دووری 610 مەتری لە ژێر دەریاوە و ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی سەرلەبەری ئاساکانی سەلامەتی فڕۆکەوانی گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و بڕیاریی پشکنینی سەلامەتی پێش ئەنجامدانی گەشتکردن بۆ فڕۆکەکان ئەنجامبدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share