هونەرمەند عەبدوڵا خەیات گیانیلەدەستدا

هونەرمەندی كۆچكردوو عەبدوڵای خەیات

هونەرمەندی ناسراو (عەبدوڵای خەیات) بەهۆی كاریگەرییەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەند (عەبدوڵای خەیات) لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی هەژدە ڕۆژ لەمەوبەر توشی ڤایرۆسەكە بوو و ماوەی هەشت ڕۆژیشە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردایە.

عەبدوڵای خەیات (57 ساڵ) هونەرمەندێکی دیاری شانۆ و سینەمای کوردی بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، لە یەکێک لە دراماکاندا لەناو خەڵکیدا بە کەسایەتیی (جەمال) یان (گوڵی بامێ) ناسراو و  بەهۆی ڕۆڵە كۆمیدییەكەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: رێگە نادەین بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ببێتە قوربانیی چاوچنۆکیی قـ.ـاچاخچییەکان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لەپێناو تەندروستیی گشتیی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو و کاڵای بێ…
Total
0
Share