وێنە.. باڵابەرزترین خێزان دەچنە کتێبی گینسەوە

ئینسایکلۆپیدیای گینس بۆ تۆمارە جیهانییەکان، ڕیکۆردێکی نوێی بۆ خێزانێکی ئەمریکی تۆمارکرد لە ویلایەتی مینیسۆتا و بوونە باڵابەرزترین خێزانی جیهان.

بەپێی گینس، خێزانی “ترەپ”  لە 5 ئەندام پێکدێن و ئادەمی کوڕیان کە بەژنی 221.17 سانتیمە، باڵابەرزترینیانە و کریسی دایکیان باڵاکوڵترینیانە و 191.2 سانتیمە.

بەرزیی هەموو ئەندامانی خێزانەکە بەسەریەکەوە، هێندەی نیوەی گۆڕەپانیکی تینسی سەرزەوی دەبێت.

باوکەکەیان بە پێگەی گینسی ڕاگەیاندووە، “باڵابەرزییەکەم بۆ کاری ماڵەوە زۆر بەسوودە، چونکە بە هیچ شێوەیەک پێویستم بە پەیژە نییە”.

خێزانەکە وابیردەکەنەوە، تۆمارکردنی ناویان لە کتێبی گینسدا وەک قەرەبوویەک وەهایە، بەرامبەر بەو هەموو ناڕەحەتی و لایەنە نەرێنییانەی لە بەرزیی باڵایاندا هەیە.

 

بابەتی پێشتر

یەکەم قەشەی ژن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

بابەتی دواتر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: كێشەی كورد لە توركیا بەچەك چارەسەرنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share