ئیلۆن مەسك دوو بڕیاری بۆ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی تێسلا دەركرد

ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی و سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا، بە كارمەندەكانی ڕاگەیاندووە دەبێت هەفتانە 40 كاتژمێر كاربكەن، بە پێچەوانەوە لە كارەكانیان دووردەخرێنەوە.

بڕیارەكەی مەسك لە نامەیەكدا بووە كە ڕۆژی 31ی مانگی ئایاری ڕابردوو بۆ فەرمانبەر و كارمەندەكانی ناردووە و ناوەڕۆكەكەی دەڵێت، “بە لایەنی كەمەوە دەبێت لە هەفتەیەكدا 40 كاتژمێر كاربكەن”.

لەبارەی ئەو بڕیارەیەوە، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا دووپاتیكردەوە كە ئەو ماوەی كاركردنەی دیاریكردووە، “كەمترین كاتە كە لە كارگەری كارگەكانی داوابكەین”.

جگە لە فەرمانبەر و كارمەندان، ئیلۆن مەسك بڕیاریداوە بەڕێوەبەرانی جێبەجێكار لە تێسلا بگەڕێنەوە بۆ نووسینگەی سەرەكیی كۆمپانیاكە و دەڵێت، “نابێت لە نووسینگەیەكی لاوەكی كە پەیوەندی بە ئەركەكانی پیشەوە نییە كاربكەن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانی: لە هەفتەی داهاتووەوە پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

"فەرەنسا ڕقی لە موسڵمانانە؟" لە ئەمریكا خەڵاتكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share