بە ڤیدیۆ.. یەكەم فڕۆكەی تەواو كارەبایی كەوتە فڕین

ئەمڕۆ “یەكەم فڕۆكە كە بە تەواوی بە وزەی كارەبا كاردەكات” لە ویلایەتی واشنتن-ی ئەمریكاوە فڕی، یەكەم وێستگەی گەشتەكە لە فڕۆكەخانەی كەرتی گرانت-ی نێودەوڵەتییەوە بوو.

فڕۆكەكە كە ناوی (Alice ) و كۆمپانیای (Eviation Aircraft) دروستیكردووە، بۆ ماوەی هەشت خولەك فڕی و گەیشتە بەرزیی 1066 مەتر، ئەوپەڕی خێراییەكەشی 275 كیلۆمەتر بوو لە كاتژمێرێكدا.

گریگۆری دیڤیس، سەرۆكی كۆمپانیای دروستكەر ڕایگەیاند، “ئەمە ڕووداوێكی مێژووییە”.

فڕۆكەكە پاترییەكی تیابەكارهێنراوە هاوشێوەی ئەوەی لە ئۆتۆمبێلی كارەبایی و مۆبایلدا هەیە، پاش بارگاویكردنەوەی بۆ ماوەی 30 خولەك Alice دەتوانێت بۆ ماوەی كاتژمێرێك بفرێت.

ئەوپەڕی خێراییەكەی دەگاتە 461 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لەگەڵ زانینی ئەوەی ئەوپەڕی خێرایی فڕۆكە لە جۆری (بۆینگ 737) 946 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

Eviation Aircraft لە ساڵی 2015 دامەزراوە، لەوكاتەوە تاقیكردنەوە لەسەر ئەو فڕۆكەیە دەكات.

كۆمپانیاكە دەخوازێت ئەو زانیارییانە لە گەشتەكەی سێشەممەدا كۆكراوەتەوە ببێتەهۆی دیاریكردنی هەنگاوەكانی داهاتوو و ڕادەستكردنی فڕۆكەكانی بۆ ئەوەی بخرێتە بواری خزمەتكردنەوە لە ساڵی 2027دا.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هۆشداری بە ڕۆژنامەنووسان دەدات

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share