گەردەلوولێكی موگناتیسی لە زەوی دەدات

زۆر بەهێزە و لەسەر ئاستی “جی 4” لە كاتژمێرەكانی رابردوودا لە زەویی داوە، ئەمە پێناسەی سەرەتایی زانایانی پەیمانگەی جیۆفیزیای پراكتیكیی ئەمریكییە بۆ ئەو گەردەلوولە موگناتیسییەی لە دوێنێوە پێشبینیی روودانی دەكرا.

بەپێی وتەی زانایان، چاوەڕواندەكرێت بەهۆی لێكەوتە و كاریگەرییەكانی گەردەلوولە موگناتیسییەكەوە، گرفت و بارگرژی بۆ بواری پەیوەندییە بێتەلە نزمەكان لە رێگەی مانگە دەستكردەكانەوە دروستببێت.

لەبارەی هۆكاری دروستبوونی ئەو جۆرە گەردەلوولەوە، زانایانی پەیمانگەی جیۆفیزیای پراكتیكی دەڵێن، “بەهۆی دروستبوونی بارگرژی لە كایەی موگناتیسیی زەویدا دروستدەبێت و هۆكاری ئەمەشیان تیشكی گەشاوەی خۆرە، كە گەردیلەكانی بەر بەرگەهەوای زەوی دەكەون و ئەو دۆخە دێتەئاراوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە گەردەلوولی موگناتیسی پێنج ئاستی هەیە، لە جی یەكەوە دەستپێدەكەن و بەهێزترینیان پلەی جی پێنجە و دەكرێت گەردەلوولەكە چەند كاتژمێرێك تا چەند رۆژێك بخایەنێت.

لە ئەنجامی دروستبوونی گەردەلوولی موگناتیسیدا، كازیوەی جەمسەری دروستدەبێت كە دانیشتووانی چەند ناوچەیەكی جیهان دەتوانن لە ئاسۆدا بیبینن.

بابەتی پێشتر

د. پشدەر عەبدوڵا: ئەو منداڵەی بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدا درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

بەرگریکارێکی سەرسەختە لە بەرامبەر خانە شێرپەنجەییەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share