پەیوەندیی بورجەکان و فەلەکناسی بە باری دەروونییەوە

توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی زانستی کەسێتی و ژیرییەوە، دەریخستووە کە ئەو کەسانەی باوەڕیان بە بورجەکان و ئەستێرەناسی هەیە، زیاتر لووتبەرز و خۆپەرستن.

ئەم توێژینەوەیە لە زانکۆی لۆند لە سوید ئەنجامدراوە و دەریدەخات کە بورجەکان و ئەستێرەناسی، سەرنجی ئەو کەسانە ڕادەکێشن کە لووتبەرز و خۆپەرستن، چونکە ئەم بوارە تیشک دەخاتەسەر خوود و هەستی تاک بەرامبەر بە خۆی بەهێزدەکات، هەروەها وا لە خەڵک دەکات هەست بکەن شتێک دەزانن تایبەتە و لای خەڵکانی تر زانراونییە. ئەمەش وایانلێدەکات، هەستبکەن پەیوەندییەکی تایبەتییان لەگەڵ گەردووندا هەیە و لەسەروو مرۆڤەکانی ترەوەن.

ئیدا ئەندرسۆن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، ئەو زانستی ئەستێرەناسی و بورجناسییەی کە ماوەی 2000 ساڵە هەیە، بە زانستێکی درۆیینە ناودەبات، ئەو ڕوونیدەکاتەوە کە خەڵک لەبەر چەندین هۆکاری جیاجیا گرنگی بەم جۆرە بوارانە دەدەن، بەڵام زۆربەی هۆکارەکان دەگەڕێنەوە بۆ هەستکردن بە تایبەتمەندی و خوودباوەڕی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیاندا رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکان دەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیان لەژێر زەوی رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکانی وەک هەوا گۆڕکێ و نزیککردنەوەی رێگا دەکەن.…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نزیکەی دوو هەزار کارمەند دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و 900 کارمەند دووردەخاتەوە. میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ…
Total
0
Share