(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

لیڤه‌رپوڵ به‌بێ محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاری لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی له‌ لیسته‌ر سیتی برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد.

له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆی پریمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوڵ له‌ ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری لیسته‌ر سیتی کرد و یارییه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام لێبرده‌وه‌.

له‌ تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ له‌ ڕووه‌کانی هونه‌ری و تاکتیکیه‌وه‌‌ باڵاده‌ستیان نیشاندا، له‌ خوله‌کی 21 به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ هه‌ڵه‌ی جۆنی ئیڤانز گۆڵی پێشکه‌وتنیان تۆمارکرد، له‌ خوله‌کی 41 دیێگۆ جۆتای پۆرتوگالی گۆڵی دووه‌م و فراوانکه‌ری ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد. ئه‌و تایمه‌ به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات.

له‌ تایمی دووه‌مدا سادیۆ مانێ و هاوڕێیانی شێوازی هێرشبه‌ریی خۆیان سه‌پاند و گوشاری توندیان له‌سه‌ر گۆڵی کاسپه‌ر شمایکڵ دروستکرد، له‌ خوله‌کی 86 ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ گۆڵی سێیه‌م و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی هه‌فته‌ی نوێی تۆمارکرد، یارییه‌کهش‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خانه‌ خوێ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لیڤه‌رپوڵ ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ 20 به‌رزکرده‌وه‌ و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام به‌شکرد، یانه‌ی لیسته‌ر سیتیش به‌  به‌ 18 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌وه‌ بۆ چواره‌می ڕیزبه‌ندی دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

ئینته‌رمیلان 4-2 تۆرینۆ

بابەتی دواتر

لیڤه‌رپوڵ 3-0 لیسته‌ر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share