یەکێک لە یاریزانە نوێیەکانی بەرشلۆنە دەیەوێت بڕوات

یەکێک لە یاریزانە نوێیەکانی یانەی بەرشلۆنە داوای لە خوان لاپۆرتا کردووە، لە وادەی گواستنەوەکانی زستاندا دەستبەرداربوونی پێبدات.

بەپێی زانیارییەکانی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی، ماوەی چوار مانگە فرانک کیسێی کۆتدیڤواری لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنە یاریدەکات، لەو ماوەیەدا تەنها (418) خولەک یاریکردووە و نەیتوانیوە لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆی بکاتەوە، ئەوەش وایکردووە هەست بە کەمتەرخەمی چاڤی و ئیدارەی بارسا بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانی ناوبراو لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە داوای لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا کردووە لە مێرکاتۆی زستانی 2023 دەستبەرداربوونی پێبدات، لە هەمان کاتیشدا دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ چەندین یانەی دیکەدا کردووە لە نموونەی یانەکانی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان.

بابەتی پێشتر

دوو باشترین شۆفێری جیهان ناوی یەکدی ناهێنن !

بابەتی دواتر

ماگوایەر: بەپەرۆشم، دەمەوێت یارمەتی یونایتد بدەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share